كوردستان میدیا: هێزه ئیتلاعاتییه‌كانی رێژیم، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێش لاوێكیان به ناوی مه‌سعوود، خه‌ڵكی پاوه، ده‌ستبه‌سه‌ر كرد‌و به توندی ئه‌شكه‌نجه‌یان دا.
هه‌واڵده‌ری كوردستان له‌م پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاند، مه‌سعوود به بیانووی چالاكیی ته‌بلیغی به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌زه‌وه دهستبهسهرو پاش ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر ئازاد كراوه.
شایانی باسه مه‌سعوود له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئیتلاعاتییه‌كاندا چه‌ند ددان‌و په‌راستوویه‌كی شكاوه.
یه‌كیه‌تیی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له وڵاتی ئا‌مریكا، به بۆنه‌ی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئێواره ئاهه‌نگێك بۆ رێزگرتن له پێشمه‌رگه وه‌ك هێمای خه‌بات و به‌رخودان و سه‌مبۆلی ئاشتی و ئازادی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌ڕێوه ده‌بات.
مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسیی به‌ندیخانه‌ی سنه پێی نایه هه‌شته‌مین رۆژ
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بۆ یه‌كیه‌تیی لاوان، كاك مسته‌فا هیجری ره‌وشی لاوانی له ئێران‌و كوردستاندا شی كرده‌وه
روونكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شی حیزبی دێموكرات و كۆمه‌ڵه
به‌درۆخستنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی ناڕاستی سایتی به‌یان

كوردستان میدیا: هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كان له چه‌ند رۆژی رابردوو له سه‌قزدا پێنج لاویان به بێ هۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. هه‌واڵده‌ری كوردستان له‌م پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاند، ناوی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه بریتین له: خالید عه‌زیزپوور، هێمن فاتمی، هێمن ئازه‌ری، داود ریاحی‌و عه‌تا ئه‌رده‌نگی.
شایانی باسه له دوو مانگی رابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر له لاوانی كورد له شاره‌كانی كوردستاندا بی هیچ هۆیه‌ك له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون
كوردستان میدیا: لاوێكی سه‌قزی به‌ناوی ئێقباڵ زارعی، خه‌ڵكی گوندی وه‌شه‌ده‌رێ، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێش له لایه‌ن دادگای سه‌قزه‌وه به 10 ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.
هه‌واڵده‌ری كوردستان، له‌م پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاند، ناوبراو به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ل یه‌كێك له حیزبه دژبه‌ره‌كانی رێژیم‌و ته‌بلیغ دژی رێژیم مه‌حكووم كراوه.
شایانی باسه ئێقباڵ زارعی به بێ مۆڵه‌تی گرتنی پارێزه‌ر دادگایی‌و مه‌حكووم كراوه.
قوتابیانی ئێرانی له حاڵێكدا ساڵی نوێی خوێندن ده‌ست پێده‌كه‌ن كه هه‌زاران قوتابخانه له‌به‌ر كۆن بوونیان هه‌ڕه‌شه له ژیانی قوتابیان ده‌كه‌ن، كه‌چی له‌جیاتی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته، كۆماری ئیسلامی له شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان، بۆ نموونه له وڵاتێكی وه‌ك ڤه‌نزوێلا، مژوڵی چێكردنی هه‌زاران خانووبه‌ره‌یه
لاوێكی سه‌ڵماسی به ناوی "وه‌حید نه‌بیزاده"، ته‌مه‌ن 23 سال‌و خه‌ڵكی گوندی " گه‌به‌رئاباد"، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێش، دهستبهسهرو به 25 ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی نهێنیی PDKI له مه‌هاباد به‌بۆنه‌ی 17هه‌مین ساڵیادی تێرۆركردنی شه‌هید دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی‌و هاوڕێیانی له لایه‌ن رێژیمی تێرۆریستیی ئاخووندییه‌وه چالاكییه‌كی ته‌بلیغییان به‌ڕێوه برد

نزیكبوونه‌وه له 26ی خه‌رمانان، 17ه‌هه‌مین ساڵیادی تێرۆركرانی شه‌هید دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی‌و هاوڕێكانی له بێرلینی ئاڵمان‌دا ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی نهێنیی PDKI له شاری بۆكاندا چالاكیی ته‌بلیغییان به‌ڕێوه برد

ئه‌م به‌رنامه‌یه، گێڕانه‌وه‌ی كاره‌سات‌و داستانی دڵته‌زێنی كه‌سانێكه كه له زمانی خۆیانه‌وه، به‌سه‌رهات‌و چیرۆكی دڵته‌زێن‌و راسته‌قینه‌ی خۆێان له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ده‌گێڕنه‌وه، به سه‌رهاتی كه‌سانێك كه بیره‌وه‌ریه‌كانیان تێكه‌ڵاوێكه له ئه‌شكه‌نجه، ده‌ست درێژی، هه‌تكی حورمه‌ت‌و ... به هۆی ره‌فتاری دژه ئینسانی كاربه‌ده‌ستان‌و سه‌ربازانی بێ ناو‌و نیشانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه